كۆمپانیاكه‌مان

ئێمە کێین ؟؟

ئێمە یەکێکین لە گەورەترین کۆمپانیاکانی نێوەندی خانووبەرە لە عێراق و کوردستان لە ساڵی 2006 دامەزراوین ، سەرەتا لە ئۆفیسێک دەستمان بە بواری خانووبەرە کرد ، هەر لە سەرەتاوە لە ژێر دروشمی (راستگۆیی – دەستپاکی – دڵسۆزی) کارمان کردووە ، و پێش ئەم کارە بۆ ماوەی 36 ساڵ کاری بازرگانی کوتالمان کردووە
لە ئێستادا لە شاری هەولێر و دەوروبەری 25 لقمان هەیە، وه‌ به‌به‌رده‌وامی لقی زیاتر ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها كارده‌كه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ك ولاتی تركیا و ئه‌وروپا و ولاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك دبی و ئوردن. کاردەکەین وه‌ك نێوه‌ندی خانووبه‌ره‌ (وسیط العقاری) لەبورای کرین و فرۆشتن و بەکرێدانی گشت سێکتەر و بەشەکانی خانووبەرە. لە کۆمپانیاکەمان نزیکەی 80 فەرمانبەری راهێنراو لە بواری نێوەندی خانووبەرە کە بە دڵسۆزی و لێهاتوویی کاردەکەن بەوپەڕی توانایی و متمانە بەخۆبوون .

له‌ كۆمپانیاكه‌مان 6 مانگ جارێك كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستین له‌باره‌ی ڕێژه‌ی نرخه‌كانی 6 مانگی پێشتر و به‌راوردی ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه‌ڕوو. هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ نرخی زیاتر له‌ 130 گه‌ره‌كی ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بلاوده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كه‌مترین نرخ و زۆرترین نرخ وه‌هه‌روه‌ها نرخی كرێش بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌رچاوڕوونی هاوڵاتیان.

ئێمه‌ تاكه‌ كۆمپانیاین له‌ هه‌موو عێراق و كوردستان هه‌فتانه‌ ئه‌م ڕێژه‌ی نرخانه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها گۆڤارێكی ڕێ پێشانده‌ری خانووبه‌ره‌( دلیل عقاری) مان هه‌یه‌ به‌ هه‌رسێ زمانی ( كوردی – عربی – ئینگلیزی ) ، كه‌ پێناسه‌ی هه‌موو گه‌ره‌كه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌كات.

ئێمه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری له‌ بازاری خانووبه‌ره‌ هه‌موو قونسولخانه‌كان زانیاری له‌ ئێمه‌وه‌ وه‌رده‌گرن بۆ ولاته‌كانیان.

هه‌روه‌ها بۆ راگه‌یاندكاران و ده‌زگا میدیاییه‌كان لێدوان و زانیاریان پێ ده‌به‌خشین، وه‌هه‌روه‌ها هاوكارین بۆ ده‌زگا میریه‌كان بۆ وه‌رگرتن و خه‌ملاندن(تخمین)كردنی نرخی زه‌وی و زاری میری بۆیان.

ئێمه‌ له‌ كۆمپانیاكه‌مان به‌شی خه‌ملاندن (تخمین) مان هه‌یه‌ ، پێكهاتووه‌ له‌ سه‌رۆكی خه‌ملێنه‌ر و چه‌ندین ئه‌ندازیاری شاره‌زا و به‌ڵێنده‌ر و ڕووپێو.

بەراوردکردن