رێژەی نرخی زەوی و خانووبەرە لە ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی 2019

بە ناوی خوای گەورەی میهرەبان
بۆ هەموو رۆژنامەوانان و دەزگا راگەیاندنەکان
کۆمپانیای عقارات حاجی سلام هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی رێژەی نرخی زەوی و خانووبەرە لە ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی 2019 و باس کردنی دوایین پێشهاتەکان
کۆمپانیای عقارات حاجی سلام وەك کۆمپانیایەکی نێوەندی خانووبەرە (وسیط العقاري) کە هەردەم پێشەنگ بووە لەم بوارە، لەم کۆمپانیایە بەشی شیکاری و توێژینەوە و پێشبینیەکان هەیە بۆ بلاوکردنەوەی نرخەکان بە شێوەی رێژە وەك پێشتر باسمان کردووە ئەوە چەندین ساڵە کۆمپانیاکەمان نرخی هەفتانەی زەوی و خانووبەرەی نزیکەی 131 گەرەک و پرۆژەی نیشتەجێ بوون لە شاری هەولێر و دەوروبەری بلاو دەکاتەوە ئەمەش بۆ گەیاندنی زانیاری و بەرچاو روونی هاولاتیان و دەزگاکانی میری و راگەیاندن ئێمە وەك کۆمپانیا پێمان وایە بلاو کردنەوەی ئەم نرخانە کارێکی زۆر گرنگ و پێویست و بەسودە بۆ تاکی هاولاتیان وەک چۆن ئێستا لە میدیاکان رۆژانە نرخی نەوت و کالاکانی تر بلاو دەکرێتەوە و ئەوەندەش پێویستە نرخی زەوی و خانووبەرە بلاوبکرێتەوە کە پەیوەندی بە ژیانی تاکی هاولاتی هەیە
لە سەرەتای سالی 2018 بازار جموجۆلی بەرچاوی هەبوو تا دەگاتە رووداوەکانی کۆتایی ساڵی 2018 بەلام هەر لەسەرەتای سالی 2019 بازار جولەی بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی بە شێوەیەکی گشتی و بە تایبەت لە بەشی زەوی نیشتەجێ بوون و ئەو زەویانەی کە نرخیان نزم بوو و زۆر دابەزیبوون بازار بەردەوام بوو و بەرزبونەوەیەکی سروشتی
*ئەو رووداوانەی کە لەم ساڵە کاریگەریان هەبوو لەسەر بەرزی بازار ئەمانەی خوارەوەیە .
یەکەم : هاتنی چەندین کۆمپانیای بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019
دووەم : پێک هێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019
سێیەم : دابەشکردنی مووچە بێ پاشەکەوت
چوارەم : ئارامی و سەقامگیری ئاسایشی هەرێمی کوردستان
پێنجەم : ئاسایی بونەوە و بەردەوامی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند ئاسایی.
شەشەم : توند و تۆلی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
حەوتەم : دەست پێ کردنەوەی هەموو ئەو پرۆژانەی کە وەستا بوون ، ئێستا کار دەکەن کە دەستەی وەبەرهێنان پالەپەستۆی خستونەتە سەر.
هەشتەم : دروست کردنی چەندین پرۆژەی نیشتەجێ بوون لە ساڵی 2019.
* هەروەها چەندین هۆکاریش هەبوون بۆ سستی بازار لە کۆتایی ساڵی 2019 .
یەکەم : رووداوەکانی مانگی 10-2019 لە رۆژئاوای کوردستان .
دووەم : خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بغداد و پارێزگاکانی باشووری عێراق.
سێیەم : دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لە ماوەی ئەم ساڵە بە گشتی رێژەی بەرزبوونەوە لە گشت جۆرەکانی مولک لە ساڵی 2019 بەراورد بە ساڵی 2018 نزیکەی %16بەرز بوەتەوە ، جگە لە بەشی کشتوکالی ، چونکە بەشی کشتوکالی بەرزبوونەوەی نا ئاسایی بەخۆوە بینیوە بە نزیکە %76
ئێمە وەک کۆمپانیای عقارات حاجی سلام پێشبینی ئەوە دەکەین کە بازار ئاسایی دەبێت تا پێکهێنانی حکومەتی عێراق کێشەی سیاسی و لە ناوچەکە روونەدات و نرخی نەوت دانەبەزێت ئەوە بازار بەرزبونەوەی بەخۆوە دەبینی
ئێمە لەم مینبەرەوە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەو ئاسانکاریانەی بۆ کەرتی خانووبەرە دەکات ، کە پالەپەستۆی خستوەتە سەر هەموو ئەو پرۆژانەی کە تەواو نەکرابوو ، ئێستا خەریکە تەواو دەبن
داواکارین کە زیاتر ئاسانکاری بکرێت و خزمەت گوزاری ببرێت بۆ ئەو ناوچانەی کە خزمەت گوزاریان تیا نیە هەروەها کەمکردنەوەی رێژەی باجی خانووبەرە و باجی داهات کە بۆتە هۆی کەم بوونەوەی کرین و فرۆشتن، ئێمە پێمان باشە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرینگی زیاتر بدات بە بواری پیشەسازی و گەشت و گوزار و کشتوکال وەک سەرچاوەیەکی تری داهات بۆ زیاتر سەقامگیرکردنی باری ئابووری کوردستان و جووڵەی بازرگانی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەرز و نزمی نرخی نەوت کاریگەریەکی چارەنوس سازی نەبێت لەجووڵەی بازرگانی و بژێوی هاولاتی نەبێت .
18-1-2020
کۆمپانیای عقارات حاجی سلام
پێشەنگ لە بواری خزمەت گوزاری خانووبەرە

Related Posts

Compare